سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی گەڕایەوە ڕیزەکانی یانەى ئیشبیلییەى ئیسپانی.
ڕامۆس لە ماوەى ڕابردوودا لە گفتوگۆدا بوو لەگەڵ بەرپرسانی یانەکانی گەلەتەسەراى و ئیتیحاد
بەڵام بەردەوام چاوەڕێی هەڵوێستێکی یانەى ئیشبیلیە بوو بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانیان
دواجار ڕامۆس پەیوەندی پێوە کرا لەلایەن یانەى ئیشبیلییەوە و ئەویش دەستبەجێ ڕازی بوو
ڕامۆس 80 ملیۆن یۆرۆ موچەى ساڵانەى یانەى ئیتیحادی لەپێناو 5 ملیۆن یۆرۆی یانەى ئیشبیلیە ڕەتکردەوە
کاتێکیش گەڕایەوە وتی: ئەم بڕیارە لەبەر باوکم بوو