تین هاگ دەیەوێت سانچۆ بڕوات

شەڕی ڕاگەیاندن بە ڕوونی کەوتە نێوان تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد و سانچۆی هێرشبەرەوە.

ئەوەش پاش ئەوەى تین هاگ وتی سانچۆ بە باشی ڕاهێنان ناکات.

دەستبەجێ سانچۆ وەڵامی دایەوە و وتی ڕاست ناکات، من سزادراوم بەڵام نازانم هۆکارەکە چییە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان بێت، ئێستا تین هاگ دەیەوێت سانچۆ لە یانەکە بڕوات و بەئیدارەى وتوە بیفرۆشن.

پێشتر هاگ دەستبەرداری هەریەک لە یاریزانان ڕۆناڵدۆ و دی خیا بووە و ئێستاش دەیەوێت سانچۆ بفرۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share