سەباح حەبیب: سودانی بەڵێنیدا داواكاریی نوێنەرانی كەركوك جێبەجێبكات

كۆبوونەوەی سودانی و نوێنەرانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆتاییهات و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا داواكاریی پەرلەمانتارانی كەركوك كاری لەسەر بكات و بڕیاری پێویستیان بۆ دەربكات.

سەباح حەبیب قادر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی نوێنەرانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند داوایەكمان ئاراستە كرد كە پێویستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە هۆكاربوون بۆ سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكانی كەركوك و لایەنی كەمتەرخەم سزا بدرێن و قەرەبووی ئەو كەسانە بكرێتەوە كە زەرەرمەندبوون و لە هەمانكاتدا پشكنین لە گەڕەكە كوردییەكان رابگیرێن.

ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەپەلە كار لەسەر داواكارییەكان بكرێت و بڕیاری پێویستیش لەسەر سەرجەم داواكارییەكان دەربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێك لەبارەی ئازاردانی ئاژەڵان: پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بگەڕێندرێنەوە ناو سروشتی خۆیان

ڕێكخراوێكی بواری ژینگە ناڕەزایی لەبارەی ئازاردانی ژمارەیەك ئاژەڵ لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە نیشاندەدات و دەڵێت،…
Total
0
Share