عێراق مووچەی مانگی نۆ دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەكات.

میدیاكانی عێراق لە زاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە، هەردوو یەكەی كارگێریی بانكەكانی رەشید و رافیدەین راسپێردراون دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی  ئەیلولی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بكەن.

هاوكات هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین بڵاویانكردووەتەوە لە ئەمڕۆوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەكەن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بە ناردنی500 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share