پەیکەری پێشمەرگە-ی کەرکوک دەکرێتە پوولی پۆستە

وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە کە پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک وەک پوولی نوێی پۆستە چاپدەکەن.

وەزارەتەکە لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیس بوک، وێنەیەکی پوولە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە پەیکەری پێشمەرگە-ی کەرکوکی بە ئاڵای کوردستانەوە لەسەرە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ئاڵۆزییەکانی لە کەرکوک لەنێوان هاوڵاتییانی کورد لە کەرکوک و هێزە عێراقییەکان بووەهۆی شەهیدبوونی سێ هاوڵاتیی کورد و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
Total
0
Share