سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی چارەنووسی خانووە بێتاپۆكان یەكلادەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەدات و رایدەگەیەنێت، “بەشێك لەو خانووانە خەمڵاندنیان بۆ دەكرێت و بەشێكیان رەتكراونەتەوە هاوكات هۆكاری رەتكردنەوەكەش ئاشكرادەكات”.

لەیلا عومەر سەرۆكی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوام بەدواداچوون بۆ چارەنووسی خانووە بێتاپۆكان دەكرێت و لە ئێستا بەشێكیان خەمڵاندنیان بۆ كراوە بە مەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە تاپۆكردنیان و بەشێكی دیكەیان كە رەتدەكرێنەوە لەگەڵ ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا ناگونجێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیارێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەیە كە تایبەتە بەو گوندانەی پێشتر 10 دۆنم بووە و ئێستا رووبەڕیان فراوانتر بووە، ئێمە چاوەڕواندەكەین لە حكومەتەوە بڕیارەكە ئاراستەی لایەنی پەیوەنداریدار بكرێتەوە تا بتوانرێت كاری پێبكرێت كە ئەوەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار سلێمانی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share