تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران: ژنان بە ئامانجی سیاسی و حزبی دەکرێنە ئامانج

تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە ئامانجی سیاسی و حزبی، لە هەرێمی کوردستان ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا دەکرێنە ئامانج.

تۆڕی داکۆکی لە داکۆکیکاران لە سلێمانی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەداخەوە لە ژینگەی میدیایی هەرێمی کوردستاندا، شەپۆلی شکاندن و تـ.ـیرۆری فیکری، ناوزڕاندن و سوکایەتیپێکردن رووبەڕووی کەسایەتیی چالاکوانانی ژن و رێکخراوەکانی ژنان، ناوبەناو سەرهەڵدەدات، کارەکتەرانی ژن لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و کاری رێکخراوەیی دەکرێنە ئامانج. (هیچ لایەنێک خۆی لە قەرەی ئەم بابەتە نادات و هەمووان بێدەنگ و بێهەڵوێستن).

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکیی ئەو هەڵمەتە رێکخراوانەی کە لە سۆشیاڵ میدیادا دژ بە ژنان رێکدەخرێن، بێ کاریگەرکردنی رۆڵ و پێگەی ژنانە لە کۆمەڵگەدا و عەقڵیەتی چەقبەستووانەی نێرسالارانە داینەمۆی هەڵمەتەکانە، کە هەندێکجار ئامانجی سیاسی و ململانێی ناوخۆیی حزب و لایەنە سیاسییەکانی لە پشتەوەیە و لەشکرێکی پارەدارکراو و ئەرکدارکراو لە سۆشیاڵ میدیادا، ئەنجامی دەدەن و ژنان و کەسایەتیی ژنان دەکرێنە نیشانەی ئامانجەکانیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێرەوە وێڕای ئیدانەکردنی هەر هەوڵ و هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و نایاساییانەی دژ بە ژنان و ناوزڕاندنیان، داوادەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سەروویانەوە، دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی و دامەزراوەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تـ.ـوندوتیژی دژی ژنان، لەو هەڵمەتانە بێدەنگ نەبن و رێکاری پێویستی یاسایی و کارگێڕی و تەکنیکی لە دژیان بگرنەبەر، بۆ ئەوەی ژنان بە گشتی و ژنانی چالاکوان لە بوارە جیاجیاکاندا، بتوانن بە ئازادی و لە چوارچێوەی یاسادا کاربکەن.

داواش لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراو و سەندیکا پیشەییەکان و رۆشنبیران و ئازادیخوازان دەکات، “پشتیوانی هەوڵەکانی ژنان بن بۆ سەرخستنی خەبات لەپێناو یەکسانی و سڕینەوەی هەموو مۆرکێکی جیاکاری لەسەر بنەمای رەگەزی لە کۆمەڵگەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری بۆ پارتی:‏ فەرموون ڕێككەوتنی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێبكەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە. عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان…
زیاتر ببینە

روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا دەدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن بە مەبەستی…
Total
0
Share