شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، دانانی ریکلامی نایاسایی لە شەقام و هەڵواسینی بە ستوونی کارەباوە قەدەغەیە و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی سیمای جوانی شەقامەکان و رێگریکردن لە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی، تیمەکانیان لە بەشی (لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەوی) هەڵمەتێکیان بۆ لێکردنەوە و لابردنی ریکلامی نایاسایی ئەنجامدا.
هەڵمەتەکە هەردوو شەقامی 30 مەتریی هەواری تازە و ئازادی گرتەوە.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات شەقام و ستوونی کارەباکان بۆ ریکلامکردن بەكارنەهێنن، بە پێچەوانەوە لەکاتی پابەندنەبوونیان سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکرێت.