بەردانەوەی ئاوی بەنداوێک زیاددەکرێت و هۆشداریی دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەنداوی دەربەندیخان

بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارین کە ڕووی لەناوچەکە کردووە، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر بەردەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان بەگشتی و گەشتیاران و خاوەن ئاژەڵ و دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری ڕووباری سیروان دەکەین ئاگاداربن و خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی دەکەونە کەناری ڕووباری سیروانەوە بۆ ئەوەی نەکەونە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی دەكات

بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی بڕیاری ڕێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی گفتوگۆبكەن، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش…
Total
0
Share