ژمارەیەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی هەڵەبجە رەوانەی کەربەلا دەکرێن  

ژمارەیەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی هەڵەبجە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاو رەوانەی کەربەلا دەکرێن.

بەشێکی بەرکەوتووان ناچن و دەیانەوێت تێچووی نەشتەرگەرییەکەیان پێبدرێت بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایبارانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارودۆخی بەرکوتووانی چەکی کیمیایی زۆر خراپە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو نەشتەرگەرییانەی پێویست بوو بۆ چاندنی گلێنەی چاو راگیراون.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ 19 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی هەڵەبجە، بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی چاو رەوانەی کەربەلا دەکرێن، بەڵام بە وتەی سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایبارانی هەڵەبجە بەشێکی بەرکەوتووان دەڵێن ئەو پزیشکانەی کەربەلا بەراورد بە پزیشکانی وڵاتی ئێران زانیارییەکی ئەوتۆیان نییە و داوا دەکەن بڕی تێچووی نەشتەرگەرییەکە رەوانەی نوێنەرایەتی خۆیان لە تاران بکرێت، چونکە لە لایەن   پزیشکەکانی خۆیانەوە لە وڵاتی ئێران چاندنی سپێنەی چاویان بۆ کراوە و قەرەنیان بۆ دانراوە و دەیانەوێت سەردانی تاران بکەنەوە.

بەپێی ئامارەکان لە هەموو هەرێمی کوردستان 831 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی هەن، لەو ڕێژەیە نزیکەی 320 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن و پێویستیان بە چاودێری بەردەوام هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پسوڵەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە،…
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share