كۆریای باكوور بازرگانانی ئاڵوگۆڕی دراو لەسێدارەدەدات

كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور

سەرۆكی كۆریای باكوور بازرگانانی دراو لە وڵاتەكەی لەسێدارەدەدات، كە بەپێی ڕۆژنامەیەك لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەدایە كە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانە ئابورییەكان لە ئاكامی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا گیراوەتەبەر.

ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور هەمواری پڕ مەترسی لە ئابوری وڵاتەكەیدا دەكات و چنگی لەو كەرتە گیركردووە، بەپێچەوانەی چاكسازیكردن لە بازاڕدا بەمەبەستی سنووردانان بۆ ئەو داڕمانەی لە ئاكامی دابڕینی وڵاتەكەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتوەتە ئاراوە.

ئەو هەنگاوە تەنانەت كۆریای باكووری لە چین-یش دابڕیوە، تاكە هاوبەشە بازرگانییەكەی، كە بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم هاوردەكردن و لە ئەنجامیشدا بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك.

بەڵام بۆ ڕێگری لە هەڵاوسان كە ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت، پێدەچێت حكومەتی كۆریای باكوور كار لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دراوەكەی بكات، بۆیە كیم بڕیاریدا بە دەستگیركردنی ئەو بازرگانانەی دراو كە دۆلاری ئەمریكی بە وۆنی كۆریای باكوور ئاڵوگۆڕ دەكەن.

بەپێی ڕۆژنامەكە لەو چوارچێوەیەدا مانگی ڕابردوو لانیكەم بازرگانێك لەسێدارەدراوە.

بابەتی پێشتر

ئامۆژگارییەکی کرۆس بۆ زێدان ڕیاڵ مەدریدی بوژاندەوە

بابەتی دواتر

خەتاى سڵێمانە یان ئەو خەڵکە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share