زانیاری لەبارەی دەنگی تەقینەوەکەی شاری هەولێر

کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، دەنگی تەقینەوەکە لە سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێرەوە بووە و لەسەر یەکێک لە پردەکانی پەڕینەوەی هاوڵاتییان بووە.

هەرچەندە تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکی لەبارەی دەنگەکەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا شۆرتی کارەبای سەر پردەکە بووەتەهۆی تەقینەوە و دروستبوونی دەنگێکی بەهێز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو بەنزینخانەیەکدا و گیانلەدەستدان هەیە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێک خۆیکردووە بەناو بەنزینخانەیەکدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share