فاتی بڕیارە دروستەکەى دا

ئانسو فاتی یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی بۆ کاروانی وەرزشی خۆی دا دواى ئەوەى چوونی بۆ یانەى برایتۆن هەڵبژارد.

فاتی پاش گفتوگۆکردنی لەگەڵ یانەى بەرشلۆنە بۆی دەرکەوت کە خواستی یانەکە ئەوەیە بڕوات.

فاتی پێشتر دەیویست بمێنێتەوە بەڵام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دی زێربی هەموو شتێکی گۆڕی.

دی زێربی بەڵێنی بە فاتی داوە کە ئاستی بەرز بکاتەوە ئینجا بیگەرێنێتەوە بۆ بەرشلۆنە.

گرێبەستەکە بۆ یەک وەرزە و دواتر فاتی دەگەڕێتەوە بۆ یانەى بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

مێسی وەستا

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی و هەموو وڵاتدا کۆلێرا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share