وەزارەتی پەروەردە 250 هەزار مامۆستا بە گرێبەست دادەمەزرێنێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، سەرقاڵی دیاریکردنی میکانیزمێکن بۆ دامەزراندنی مامۆستایان بەشێوەی گرێبەست و تائێستاش 800 هەزار کەس داواکاریی پێشکەش کردووە.

ئەحمەد عوبێدی بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، دوای ئەوەی بەر لە هەفتەیەک رامانگەیاند کە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین، تائێستا 800 هەزار کەس بۆ ئەو مەبەستە داواکارییان پێشکەش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا لە وەزارەت سەرقاڵی میکانیزمێکن بۆ دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە بەشێوەیەکی گونجاو.

لەلایەکی دیکەوە کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ماوەی پێشکەشکردن کۆتایی هاتووە و تا ئێستا روون نییە درێژدەکرێتەوە یان نا، بەڵام تائێستاش ماڵپەڕی خۆتۆمارکردنەکە چالاکە.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە رێگەی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمی ناوتۆمارکردنی بۆ دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە.

پێشتریش، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، فەرمانی کارگێڕییان بۆ دامەزراندنی 250 هەزار وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاکان دەرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی…
Total
0
Share