بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەك لە نزیك كۆرمۆر بیستراوە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، كاتژمێر 9:30ی خولەكی ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیستراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نازانرێت كە مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆركراوە یاخود تەقینەوە بووە.