عێراق.. دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی 6 و 7ی مانگی داهاتوو لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بكرێتە پشووی فەرمی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی یادكردنەوەی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەوە بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە رۆژانی 6 و 7 ی مانگی ئەیلول پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share