نوێترین چاوپێکەوتنی هاری کەین

/ ئێمە هێندە بەهێزین، دەتوانین ببینە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ

/ هەموو شتێکی بایرنم بەدڵە، کەشێکی ئینگلیزی هەیە، خەڵک زۆر باشن، هاندەران زۆر باشترن، دۆخی ناو یاریگا زۆر بێ وێنەیە، تا ئێستا هەموو شتێک باشە

/ هاندەر بەشێکی گرنگی یانەکانە، پشتگیریەکە تەنها بۆ من نییەو بۆ هەموو یاریزانەکانە، من وەک خۆم ئەوەى لەسەرمە کارکردن و گۆڵکردنە، ئەزانم چیان دەوێت لێم، بەڵام گرنگترین شت بردنەوەى یارییەکانە

/ هەمیشە لێدانی سزا کەمێک قەلەقی تیایە، بەتایبەت من کە لە یانەیەکی نوێ و هاندەری نوێ یاریی دەکەم، دەمویست ئەو لێدانە سزایە گۆڵ بکەم بۆیە لێدانەکانی دڵم زۆر بون، بە خۆشحاڵییەوە توانیم گۆڵ تۆماربکەم

/ بەم نزیکانە تیروپشکی چامپیۆنزلیگ ڕادەکێشرێت و تەرکیزمان دەچێتە سەر پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەو پاڵەوانێتیەدا

/ لە ئێستادا چەند یانەیەکی گەورە لە ئەوروپا هەن و بردنەوەى ناسناوی چامپینۆز لیگ قورسە، کارمان لەبەردەمە بۆ ئەوەى باشتر بین، تیپەکەمان بەهێزەو تواناى بردنەوەى چامپیۆنز لیگمان هەیە.

/ هیوادارم بتوانین یارییەکی باش بەرامبەر گلادباخ ئەنجام بدەین

/ من زۆر دڵخۆشم و روداوەکان خێرا رۆیشتن، تەرکیزم لەسەر یارییەکانی بایرنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share