هەندێكی پەیوەستە بە كورد و هەرێمەوە
دادگای باڵای فیدراڵی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ لە دانیشتنێكی كراوە تاوتوێی ئەو تانانەی كرد كە سەبارەت بە ژمارەیەك لە ماددەكانی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان و هەندێك لە ماددە هەمواركراوەكانی رەتكردەوە.

یاساكە بە ژمارە 4ی ساڵی 2023 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەمواری یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018 دەرچوو.

دادگای فیدڕاڵی ئەم بڕیارانەی دەرچوواندا:

یەكەم: نادەستووری بوونی بڕگەی (ب) لە بڕگەی یەكەمی ماددەی 5 تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن 45 رۆژ پێش كۆتایی هاتنی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

دووەم: نادەستووری بوونی بڕگەی سێیەمی ماددەی 6ی یاساكە تایبەت بە مەرجە رەوشتییەكانی كاندید.

سێیەم: نادەستووری بوونی بڕگەی ج/ یەكەمی ماددەی 9 تایبەت بە كورسییەكانی پێكهاتەی كریستیان كە دوو كورسی لە هەولێر و دهۆك دیاریكردووە بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان یەك بازنەی هەڵبژاردن بێت. هەروەها كورسییەكانی بەغداد، موسڵ و كەركوك یەك بازنەی دەبێت لە عێراقدا (جگە لە هەرێمی كوردستان).

چوارەم: نادەستووری بوونی دەستەواژەی (سائیبەی مەندائی) لە بڕگەی د/ یەكەمی ماددەی 9ی یاساكە.

پێنجەم: نادەستووری بوونی بڕگەی هـ/ یەكەمی ماددەی 9ی یاساكە تایبەت كورسیی پێكهاتەكانی ئێزدی، شەبەك و كوردی فەیلی.

شەشەم: رەتكردنەوە و بڕیار لەبارەی نادەستووری بوونی ماددەی (14)ی یاساكە.

حەوتەم: نادەستووری بوونی ماددەی 21ی یاساكە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

نمرەی دەرچووانی ئامادەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share