وەزارەتی خوێندنی باڵا خولێکی دیکەی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی خولێکی دیکەی بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا راگەیاند و نووسراویشی ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

لە نووسراوێکدا کە واژووی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لەسەرە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەمەبەستی کردنەوە خولێک “راوندێک”ی دیکەی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوی ژمارە ١٦٢٨١ لەبەرواری 27/8/2023 ئاراستەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی نووسراوەکە، پێویستە ئەنجومەنی زانکۆ حکومییەکان تا بەرواری 1/10/2023 لەو کۆلێژ و بەشانەی مەرج و رێنمایەکانیان تێدایە و توانایان ھەیە پلانەکە پەسەند بکەن لەھەر پسپۆریەک ژمارەی کردنەوەی کورسیەکان دیاری بکەن و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
زیاتر ببینە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت. د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند،…
Total
0
Share