دژە تیرۆری عێراق و هەرێمی کوردستان 147 داواکراویان دەستگیرکرد

ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 147 داواکراو دەستگیرکراون.

ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری عێراق رایگەیاند، هەماهەنگیی ئاست بەرزی نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان هۆکاربوو بۆ چەندین ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو لەسەر بنەمای زانیاریی ئەمنی و هەواڵگری.

ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەماهەنگییە لە پێویستی یەکخستنی هەوڵە ئەمنییەکان بە مەبەستی سەرکوتکردنی چەتەکانی داعش و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی چاودێریکردن و بەدواداچوونیان سەرچاوە دەگرێت.

ئەو هەوڵ و هەماهەنگییانە ئەنجامەکەی دەستگیرکردنی 147 داواکراوبووە کە لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقەوە داواکرابوون.

بابەتی پێشتر

گەرمك.. فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و 3 كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هەدەپە دوو هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
Total
0
Share