هۆکاری وەستانی مامەڵەکانی تایبەت بە پسووڵەی خۆراک ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رێکارەکانی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی سەرجەم مامەڵەکانی تایبەت بە فۆڕمی خۆراک راوەستاون.

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانمان دەکەن بە مەبەستی جیاکردنەوەی خانە یان زیادکردنی ناو یان گواستنەوەی بریکارەکانیان، لێرەوە رایدەگەیەنین سەرجەم مامەڵەکان لە فەرمانگەکەمان تا کاتێکی نادیار راگیراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەستانی مامەڵەکان پەیوەندی بە دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراکەوەیە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە، ئێستا لە بەشێک لە پارێزگاکان تەواو بووە و لە پارێزگایەکی وەک کەرکوک هێشتا کارەکانی ماوە، چاوەڕێ دەکەین نۆرە بگاتە سەر پارێزگای سلێمانی”.

ئاشکراشیکرد، “تا دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک نەگاتە پارێزگای سلێمانی دەست ناکرێتەوە بە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان”.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

بابەتی دواتر

بەشداربووانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی 600 ئەندام دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share