کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژهەڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

ڕۆژنامەنووس سەباح ئەترۆشی، لە دهۆک دەستگیرکرا. دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووس، سەباح ئەترۆشی، داوای لە هاوڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی…
Total
0
Share