فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا بە ژمارەیەک سەربازەوە تێکشکا

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کە لەناویدا نزیکەی 20 سەرباز هەبوون لە کاتی مەشقی سەربازیدا لە باکووری ئوسترالیا کەوتە خوارەوە و تێكشکا.

بەپێی تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی، فڕۆکەکە لە جۆری V-22 Osprey بووە و توانراوە ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی رزگاربکرێن.

لە کاتێکدا رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە روویداوە کە لە مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیدا بووە لەگەڵ سوپای ئوسترالیا، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share