بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵی ئەوان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی خۆیدا، هەڵبژاردنێک کە تێیدا کوردستان و خەڵکەکەی سەرکەوتووبن.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە مارک سترۆ کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کرد و لە دیدارێکدا جگە لەوەی هەریەک لە پرسەکانی سەقامگیریی هەرێم، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عیراق و بەردەوامیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

هەر لە دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی یەکێتیشی بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا، فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان بۆ دووپاتکردەوە.

هاوکات لەبارەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکانەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ئاشکرایکرد، “ئامانجی یەکێتی کۆدەنگیی نێوان هێزە کوردستانییەکان و هەوڵدانە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بۆ ئەمەش هەوڵی زۆرمان داوە و پێمانوایە کوردستانێکی بەهێزتر پەیوەستە بە یەکڕیزی و یەکگرتووییمانەوە”.

پرسی هەڵبژاردن تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، “هەوڵی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هەڵبژاردنێک کە تێیدا کوردستان و خەڵکەکەی سەرکەوتووبن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریای راگەیاند، پابەندبن بە ئاگربەست…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share