کاندیدێکی هەڵبژاردنەکان لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریبوو

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەلاحەدین رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێک لە کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق لە هەوڵی کوشتن لە پارێزگاکە رزگاری بووە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، کاندیدی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بۆ پارتی تەقەدوم، سەعد عوبەید عەلی، لە گوندی (جەمیلە) لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرش کراوەتەسەری و تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کاندیدە لە هێرشەکە رزگاری بووە و هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێکی هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق: ئێوە لە باشوورەوە نەوت بە قاچاغ دەهێنن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، “ئێوە لە باشوورەوە نەوت بە قاچاغ…
Total
0
Share