نزیكەی 300 ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

پەرەستگەی لالش لە شەنگال

وەزیری كۆچ گەڕانەوەی 292 ئاوارەی ئێزدی لە كامپەكانی دهۆكەوە بۆ شەنگال رادەگەیەنێت.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 292 ئاوارەی ئێزدی بە شێوەی خۆویستانە لە كامپەكانی پارێزگای دهۆكەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونی بنەڕەتییان لە قەزای شەنگال-ی سەر بە پارێزگای موسڵ گەڕاونەتەوە.

داواشی لە كارمەندانی وەزارەتەكەی كرد سەرجەم ئاسانكاری و پێداویستییەكان بۆ خێزانە گەڕاوەكان دابین بكەن.

دوێنێش وەزیری كۆچ گەڕانەوەی 117 ئاوارەی لە كامپەكانی هەولێرەوە بۆ شوێنی بنەڕەتیی نیشتەجێبوونیان لە (سەنتەری شاری موسڵ، قەزای تەلەعفەر، ناحیەی سینییە و قەزای تكریت) راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێدا روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەمێک پێش ئێستا، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بە دیاریکراوی لەژێر یەکتربڕی…
Total
0
Share