زیاد جەبار: بەپێی یاسا دەبێت هەژماری بانكی دروستبكرێت و مووچەی پاشەكەوتكراوی تێدا جێگیربكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 كە دەرچووێندراوە دەبێت هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستبكرێت و مووچە پاشەكەوتكراوەكانی تێدا جێگیربكرێت.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووێندراوە و دەنگی لەسەر دراوە لە ماددەی 13ی یاساكەدا هاتووە، كە هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستدەكرێت بەجۆرێك كە داهاتی خەرجكراو و خەرجنەكراوی تێدا جێگیردەكرێت.

راشیگەیاند، بەپێی یاساكە مانگانە مووچەی مووچەخۆران دەچێتە سەر هەژمارەكە و مووچە پاشەكەوتكراوەكانیش لە هەژمارەكە جێگیردەكرێت كە پێویست دەكات وەزارەتی دارایی رێنمایی پێدەربكات و كاری لەسەر بكات، بەڵام تا ئێستا كارەكانی بەكۆتا نەهاتووە و چەند جارێك بەدواداچوونمان كردووە و وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە كاری لەسەر دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كاركردن بە سیستمی بانكی چەند هەنگاوێكی گرنگی هەیە كە دەتوانرێت گەندەڵی بنبڕبكات و لەهەمانكاتدا دروستكردنی ئەو هەژمارە مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران زامندەكات و مانگانە مووچەی مووچەخۆر دەچێتە سەر هەژمارەكە و خۆی دەتوانێت ئەو بڕە پارەیەی دەیەوێت خەرجیبكات.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوایەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا لە سلێمانی كۆببنەوە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كاتژمێر…
Total
0
Share