ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 45 دادوەری نوێی راگەیاند

ئەمڕۆ لە نووسراوێكدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی 45 دادوەر و شوێنی دەست بەكاربوونیانی راگەیاند.

ئەو دادوەرانە لە دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك/گەرمیان و بە پێی پێویستی ئەو دادگایانە دابەشكراون و دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان لە 27ی ئابی ئەمساڵ لەبەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی بەڕێوەدەچێت، لەو دادگایانەی بۆیان دەستنیشانكراوە دەستبەكاردەبن.

هەروەها بێجگە لە دامەزراندنی ئەو دادوەرانە، 15 ئەندامی داواكاریی گشتیش دوای سوێندخواردن لەبەردەم سەرۆكی داواكاریی گشتی لە دادگا جیاجیاكانی كوردستان دەستبەكاردەبن.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە

بابەتی دواتر

مووچەخۆرانی هەرێم دڵنیادەكرێنەوە.. عێراق قەرزەكان بەسەریەكەوە وەرناگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share