لەبارەی بەكارهێنانی بەرهەمی مریشك و هێلكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی و بازرگانیی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی بەرهەمی مریشك و هێلكە لە بازاڕەكاندا و دەڵێت، ” هێلكە سەرجەمی بەرهەمی ناوخۆییە و ئەو مریشكە بەستووەی كە هەیە سەرجەمیان پشكنینیان بۆ كراوە و هیچ مەترسییەكی نییە”.

وەزارەتی كشتوكاڵی توركیا ئاشكرایكرد، لێكۆڵینەوە لەو هێلكەیە دەكەن كە هەناردەی عێراق و تایوانی دەكەن، ئەوەش بەهۆی دۆزینەوەی دژە زیندەی Nitrofurans “نیترۆفوران” كە دەبێتەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێمە لە بازاڕەكاندا هێلكەی توركیمان نییە و ئەوەی هەیە بەرهەمی ناوخۆییە و هاوڵاتییان هۆشیارن كە رۆژانە ئەو بەرهەمە دەكڕن لە ناوخۆ بەرهەمهێندراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مریشكی بەستوو كە لە بازاڕدا هەیە هیچ گرفتێكی نییە و پێشوەختە پشكنینیان بۆ كراوە و هاوڵاتییان زیاتر مریشكی فرێش بەكاردەهێنن تاوەك مریشكی بەستوو.

بابەتی پێشتر

بڕیاری نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

بابەتی دواتر

هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share