ژنێك لە سلێمانی بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای‌ لێكۆڵینەوەی‌ كەركوكەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 406 داواكراو بوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای‌ لێكۆڵینەوەی‌ كەركوكەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەكانی پۆلس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووەو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار لەدایكبووی ساڵی 1982 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کیم جۆنگ ئون بۆ حكومەتی وڵاتەكەی: بێ کەڵکینە

بابەتی دواتر

نرخی پێشبینیکراوی ئایفۆن 15 زیاترە لە دوو هەزار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
Total
0
Share