250 کیلۆگرام کەرەستەی خراپبوو لەناوبران

لیژنەکانی قائیمقامیەتی دەربەندیخان 250 کیلۆگرام خۆراک و مەوادی پاککەوەیان لەناوبرد کە خراپببوون و شیاونەبوون بۆ بەکارهێنان.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی دەربەندیخان، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دەستیانگرت بەسەر بڕی نزیکەی (250) دووسەد و پەنجا کیلۆگرام خۆراک و خواردنەوە و مەوادی پاککەرەوە لە ناو مارکێت و فرۆشگاکانی ناوشاری”.

ئاماژە بەوەکراوە، هەندێک لەو کەرەستانە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە رادەستی لیژنەکانی قائیمقامیەت کراون و سەرجەم ئەو کەرەستانە لەلایەن لیژنەکانەوە لەناوبراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share