نەوتی عێراق: لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردەکردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز ئاشکراکرد، بەپێی وەزارەتەکە بڕی هەناردەکردن زیاتربووە لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوت، ئەو بڕە نەوتەی عێراق لە مانگی تەمموزدا هەناردەی کردووە 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل بووە، کۆی داهاتی فرۆشتی ئەو بڕە نەوتەش دەگاتە هەشت ملیار و 330 ملیۆن و 475 هەزار دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، “کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 105 ملیۆن و 243 هەزار و 722 بەرمیل بووە، لە کێڵگەی گەیارەشەوە 922 هەزار و 755 بەرمیل بووە”.

لە ئامارەکەدا هاتووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 78 هەزار و 33 دۆلار بووە.

تێکڕای بڕی رۆژانە سێ ملیۆن و 444 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردە دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

سەنتەری میترۆ: ناڕەزایەتی نایاساییە و روماڵكردنیشی نایاساییە، ئەی چی یاساییە؟

بابەتی دواتر

بنزیمە لەگەڵ ڕاهێنەری ئیتیحاد شەڕییەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share