رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و هێزە ئەمنیەکان رەچاوی کاری رۆژنامەوانی ناکەن و پەلاماری دەزگا میدیاییەکان دەدەن و کەلوپەلەکانیان لێ زەوت دەکەن و دەستگیریان دەکەن.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ” ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی بەهاری نوێ لە شاری هەولێر هێزێکی زێرەڤانی هەریەک لە پەیامنێران (دیارحسێن لە تۆڕی میدیایی ئێستا و یاسر محمەد لە ئاژانسی وڵات میدیا ) بۆماوەی دوو کاتژمێر دەسگیرکران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی رابردوودا لە هەولێری پایتەختدا بینیمان، رێژەی هێرشکردن و دەستگیرکردن و  پێشێلکاری لە رێکخراوەکەمان تۆمارکران، ئەو  پێشێلکارییانەی روودەدەن بە زەنگێکی مەترسیدار دەزانین لەسەر ژیانی رۆژنامەوانانی کوردستان”.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی داڕمانی پردێکەوە لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سەنتەری میترۆ: ناڕەزایەتی نایاساییە و روماڵكردنیشی نایاساییە، ئەی چی یاساییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share