گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بچێتەوە بەردەم دادوەر.

ئامەد پیران نوێنەری کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەسەر دۆسیەی ئەو تاپڕەی لە ماڵی خوشکەکەی دۆزراوەتەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە”.

بڕیاربوو هەفتەی رابردوو گوهدار زێباری ئازادبکرێت بەڵام بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە بوونی چەکێکی جۆری تاپڕ کە بۆ باپیری دەگەڕێتەوە و لە ماڵی خوشکەکەیدا دۆزرایەوە ئازادکردنەکەی دواخرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە. بەگوێرەی…
Total
0
Share