پۆلیسی دارستان: لە سنووری سلێمانی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە سێ هەزار دۆنم دارستان سووتاون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد کە دوێنێ لە سنووری سلێمانی ئاگرێک کەوتووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی سووتاون.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی دارستانی سلێمانیدا هاتووە، ئاگرەکە دوێنێ سێشەممە بەهۆی هەورە بروسکەوە کەوتووەتەوە و پێنج گوندی سنووری ناحیەی گەرمکی گرتووەتەوە.

ئەو گوندانەی ئاگر سنوورەکەیانی گرتووەتەوە بریتیین لە، “شێرە، میشاو، نەرمەڵاس، بایەڵان، سریسان”، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و پووش و پاوان سووتاون.

ئاماژە بەوەش دەکات، “لەپێناو کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك  و بنکەی ناڵپارێز گەیشتنە شوێنی دیاریکراو. بەڵام بەهۆی سەختی شوێنێکە کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە سەخت بوو، دواتر بە هاوکاریی  هاوڵاتییانی سنورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگرتنی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە هەزار تۆن خۆڵ و خاشاکی لە کەلار کۆکردووەتەوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاشکرایدەکات، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، خۆڵ و…
Total
0
Share