هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد

كەمێك پێش ئێستا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستاندا كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

سەردانەكەی هاكان فیدان بۆ عێراق لەكاتێكدایە كە ئێستا حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە سەردانێك لەتوركیا و باس لە شێواز و میكانیزمەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى لە چەند ناوچه‌یەک بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كات سبه‌ی شه‌و شه‌پۆلی بارانبارین كۆتایی…
Total
0
Share