روونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەییەوە

بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی رایدەگەیەنن، پێویستە هەمووان چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ دەرخستن و ئاشکراکردنی بکوژانی ناوبراو.

بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویانکردەوە، “لە چەند رۆژی رابردوو، سەدان هەواڵی نادروست و داتاشراو، کە پڕن لە زانیاری نادروست لەبارەی شەهیدبوونی کاک نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکراونەتەوە، کە ئێمە پێمانوایە بەشێک لەو هەواڵە نادروستانە بۆ بەلاڕێدابردنی رەوتی لێکۆڵینەوەکانن و بە مەبەست بەو شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ رووداوەکەدا دەکرێت”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “سەراپای ئەو هەواڵانە بە تایبەت ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەکرێنەوە هیچ راستییەکیان تێدا نییە، بەتایبەت کە تێکڕایان زادەی بیرکردنەوەی خۆیانن و هیچ کەسێک لە هێزە ئەمنیەکان و لە بنەماڵەکەشمان هیچ جۆرە زانیارییان پێنەداون، بۆیە پێویستە هەموومان چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکان بکەین بۆ دەرخستن و ئاشکراکردنی  ئەو کردە تیرۆریستییە نامرۆڤانەیە”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی ئاشکرایانکردووە، “ئێمە وەکو بنەماڵە هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە نادەین تا گەیشتن بە راستییەکان، ئەوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  تەواوی راستییەکان بە هاوڵاتییانمان دەگەیەنین”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share