میکانیزمی دانەوەی پێشینەکانی هاوڵاتییان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ” لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بە جۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

داهاتووی مۆدریچ ناڕونە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share