ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 600 دینار و بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهای 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر كە چاوەڕواندەكرێت ئەو هەنگاوانەی كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبێت.