هادی عامری: قاسم سلێمانی لە پێناو عێراق-دا خۆی بەخت كرد

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و سەرۆكی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، “قاسم سلێمانی لە پێناو عێراق-دا خۆی بەخت كرد.”

عامری كە هاوڕێیەكی نزیكی قاسم سلێمانی بوو، هاوكاتی نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوژرانی ناوبراو، سلێمانی بە ڕزگاكەری عێراق ناوزەدكرد و وتی، “حاجی سلێمانی، ئەركێكی زۆری كێشا بۆ ڕزگاركردنی عێراق، ڕەنگە ئەو لە ئێمە زیاتر پەرۆشی عێراق بووبێت.”

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، ئەو قسانەی لە كۆنگرەیەكی ئاشتەوایی هۆزەكاندا كرد كە ئەمڕۆ هەینی 25ی كانونی یەكەم لە سەڵاحەدین بەڕێوەچوو. عامری جەختیشیكردەوە كە قاسم سلێمانی هەمیشە هانیداون بۆ ڕزگاركردنی عێراق و وتی، “لە ئێمە بەجۆشتر بوو، ئەو ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە لەپێناو عێراقدا و لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕدا بوو، دواجاریش لەپێناو عێراقدا شەهید بوو.”

بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ئەمساڵ، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆكی ئەوكاتی دەستەی حەشدی شەعبی، بە بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە بەغداد كوژران.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ناشڤیڵ: تەقینەوەكە ڕێكەوت نەبووە و پێدەچێت بە بۆمب ئەنجامدرابێت

بابەتی دواتر

مەسجدی: ئێمە دەست لە كاروباری عێراق وەرنادەین و خۆیان داوادەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share