گۆڕانکارییەکانی پاریس دڵی مباپی خۆش کردووە و یاریزانە فەرەنسییەکە ئەگەری مانەوەى بۆ ماوەیەکی درێژتر هەیە.
دورخستنەوەى نێیمار و ڤیراتی و نوێنەکردنەوەى بۆندی رامۆس و مێسی و هێنانی ئینریکی و گرێبەستە نوێیەکان، وای کردووە ڕاى مباپی لەسەر پاریس بگۆڕێت.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری نوێکردنەوەى بۆندەکەى لەگەڵ پاریس هەیەو پێدەچێت هەر بۆ یەک ساڵ نەبێت و بۆ سێ ساڵ بێت.
مباپی تا ئێستا دوو جار لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیک بووە و هەردوو جارەکە لەلایەن ئیدارەى پاریسەوە ڕۆیشتنەکەى هەڵوەشێنراوەتەوە.