پۆلیسی وردەکاری لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە بڵاوکردەوە، ئاشکرایکردووە، لە پشکنینی تەرمەکەیدا شوێنەواری سێ گوللـە بە جەستەیەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاندووە، “کاتژمێر 10:00ی شەوی رابردوو هاوڵاتیی (نیاز جلال بەگ) ناسراو بە نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە رووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمی ناوبراو گەیەندرایە پزیشکی دادی رانیە و پشکنین بۆ تەرمەکەی ئەنجامدرا و دەرکەوت شوێنەواری سێ گوللـە بەجەستەیەوە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “بەوتەی کەسوکاری، روداوەکە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو لە رانیە سەر رێگای سەرەکیی قورەگۆ بۆ پشوو سەردانی باخەکەی کردووە و لە ئەنجامدا لە رووداوێکی کوشتنی نادیاردا گیانیلەدەستداوە”.

جەختکراوەتەوە کە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان محەمەد: ئەنیشتاین زیندوو بكەرەوە ناتوانێت سەر لە داتا و ژمارەكانی حكومەت دەربكات”

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی داهاتەكانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەدات، جەختیشدەكاتەوە ئەنیشتاین زیندووبكەرەوە ناتوانێت سەر لە…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی بارانبارینەوە چەند فیدەرێکی کارەبا شۆرتیان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە، ژمارەک فیدەری کارەبا شۆرتیان کرد. ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای…
Total
0
Share