کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “پلەی گەرمی لە گەرمیان دەگاتە 38 پلەی سیلیزی”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبێتەوە”.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەينی، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێت.
بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسیی هەرێم، “بەرزترین پلە لە گەرمیان تۆماردەکرێت و دەگاتە 38 پلەی سیلیزی”.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی