ڤیدیۆی کوشتنی کاندیدەکەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە

دوای دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری کوشتنی کاندیدێکی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی، ڤیدیۆی کوشتنی ئەو کاندیدە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت دوو چەکدار کە چەکیان پێیە لە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری کیا دادەبەزن و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقە لە پارێزه‌ر عه‌بدلمونعم ڕه‌شید سه‌لمانی دەکەن و پاشان لە حەوشەکەی خۆیدا دەیکوژن.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 24ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به ‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیدێكی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، “دوای به‌دواداچوونێكی مه‌یدانیی ورد و پشتبەست بە زانیاریی هه‌واڵگیری پەیوەست بە‌ تیرۆركردنی پارێزه‌ر عه‌بدلمونعم ڕه‌شید سه‌لمانی كە یه‌كێك بوو له‌ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی “جامیعە” لە به‌غداد، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی له ‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا و دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی و به‌ هاوكاریی ئاسایشی‌ هه‌رێمی كوردستان، توانییان تۆمه‌تبارانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیربكەن كه‌ دوو كه‌س بوون و هەڵهاتبوون بۆ پارێزگای سلێمانی.”

ڕاگەیاندراوەكەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئاشكراشیكردووە كە لە كاتی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەكەدا، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیراوە كه‌ تاوانی كوشتنه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامداوه‌.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبیلێک دوو یاریزانی یانەیەکی هەولێر دەشێلێت

بابەتی دواتر

هەندێک لە یاریزانان ئاهەنگی سەریساڵیان گێڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share