مێرگەسۆر.. بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک بەتەواوی سووتا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ناومێرگانی سنووری قەزای مێرگەسۆر بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سووتا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی ناو مێرگان-ی قەزای مێرگەسۆر، دواتر تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر گەیشتە شوێنی رووداوەکە توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری لە زیاد بوونی بکەن و رێژەی زیانەکان کەمتر بکەنەوە”.

ئاشکراشیکرد، “هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بوو، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای بەسەر دوو گروپی چەكداری لایەنگری توركیادا سەپاند

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share