تورکیا بە شەش مەرج رازی دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

حکومەتی تورکیا ژمارەیەک مەرجی وەک هەنگاوی پێشوەختە داناوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە.

نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابوریی عێراق دەڵێت، “یەکێک لە مەرجەکانی تورکیا راگرتنی رێککەوتنی نێوان عێراق ئێران و ئێرانە بۆ هەناردەی نەوت و گاز، بەهۆی ئەوەی تورکیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ماوەی 50 ساڵ”.

مەرجێکی دیکەی، قەرەبووکردنەوەی ماوەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، هەروەها عێراق دەبێت سکاڵای دووەمی بکشێنێتەوە لە دادگای نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی عێراق لەلایەن تورکیاوە لەبری هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2018 تاوەکو ساڵی 2022″.

چوارەم: بەردەوام بوون لە داشکاندنی نرخی نەوت بۆ تورکیا بە بڕی 13 دۆلار لەسەر نرخی هەر بەرمیلێک کە لە هەرێمەوە هەناردە دەکرێت.

پێنجەم: بەردەوامبوون لە پێدانی پارەی گواستنەوە بە کۆمپانیای بۆتاشی تورکی، بە بڕی 7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاو کە لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

شەشەم: دەبێت عێراق تێچووی نۆژەنکردنەوەی بۆریی عێراق-تورکیا لە ئەستۆ بگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان کرد هۆشیاری سیاسیان نەبوو

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان ئەنجامداوە هیچ هۆشیارییەکی سیاسیان نەبووە. نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی…
Total
0
Share