ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی واز لە نزیک ناوچەی پیشەسازی کەلار سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “لە پشتەوەی ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز بە ئاڕاستەی رێگای پشتێنەی کەلار-گردەگۆزینە رۆیشتووە، لە نزیک مزگەوتی فیردەوس وەگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرسێ بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵنەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هیچ ئەنجامێکی پۆلەناکۆتاکانمان بڵاونەکردووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هیچ ئەنجامێکی پۆلەناکۆتاکانمان بڵاونەکردووەتەوە. پەیمان خواجە محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share