شاسوار عەبدولواحید: لە دادگای فیدراڵی سکاڵامان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 10ـی تەمموزی 2023ـەوە ماوەی یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوبووە و ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەرە.

وتیشی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9ـی تەمموز) بە داوای ژمارە 193ـی فیدراڵیی 2026، لە دادگای فیدراڵیی عێراق داوای یاساییان دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە و کە ئەم حکومەتە ببێتە کاربەڕێکەر.

ئاماژەی بەوەشدا، داوامانکردووە دادگای فیدراڵی بڕیاربدات بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پەیوەست بە ژیانی خەڵکەوە لەوانە زیادکردنی نرخی کارەبا، نەوت و غاز و زیادکردنی باج و هەر گرێبەست و بڕیارێک کە بووەتە بارگرانیی لەسەر هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ناوچەی سەوز خستەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەغداد لە ڕێگەی سیستمی ئاسمانی (C-RAM)ەوە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان خستنه‌خواره‌وه‌. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی…
Total
0
Share