ئاگرەكەی سلێمانی كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەی لە شاخ و بەرزاییەكانی پشت پاركی هەواری شار لە سلێمانی كەوتەوە كۆنتڕۆكرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پشت پاركی هەواری شار لە سلێمانی كەوتەوە و، دوای رووداوەكە تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەستپێكرد.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك لەمەوبەر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.

ئاگرەكە تەنها پوش و پاوانی گرتووەتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانی وتی، بۆ زانینی وردەكاریی زیانەكان و سەرچاوەی ئاگرەكە، سبەی تیمەكانیان هەڵسەنگاندنی ورد دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مولازم عومەر: کە کارەساتی هەکاری روویدا شای ئێران و سەدام لە سایەی رێکەوتننامەی جەزائیرەوە پەیوەندیان لەگەڵ پارتیدا باش بوو

مولازم عومەر رایدەگەیەنێت ساڵی 1978 کە کارەساتی هەکاری روویدا، بەشێک لە برادەرانی پارتی لە کەرەج بوون و بەشێکیان…
Total
0
Share