پاڵاوگەی کەڵەک لەبارەی ئاگرەکەی کەورگۆسکەوە ڕونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی دوێنێ 24 ی کانونی یەکەم، پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی ئاگری گرت و بەهۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لە دەستدا، پاڵاوگەکەش لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت ڕەزامەندی لە بەشی سەلامەتی وەرگیراوە و پاشان کاری تێداکراوە.

لە ڕونکردنەوەی پاڵاوگەکەدا هاتووە” دوای رەزامەندی وەرگرتن لە بەشی سەلامەتی لە پاڵاوگەکە کار لەو عەمبارەدا کراوە و رووداوەکەش لە دوایین کاژێری چاککردنەوەی عەمبارەکە ڕویدا، چونکە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی کە دەبوو نۆژەن بکرێتەوە لە 30-11-2020دا بەتاڵ کرا. دوای ئەوەی رەزامەندی بەشی سەلامەتی لە پاڵاوگە وەگیرا، دەست بە کارکردن کرا تێیدا”.

پاڵاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “نزیکەی 13 رۆژ کاری تێدا کرا و لە دوایین رۆژدا کە 24-12-2020 بوو، دروست لە دوایین کاتژمێری چاککردنەوەیدا ڕوداوێکی نەخوازراو ڕویدا و بەداخەوە سێ کارمەندمان گیانیان لەدەستدا و دوو کارمەندی دیکەشمان برینداربوون”.

بەپێی ڕونکردنەوەی پاڵاوگەکە لیژنەیەک لە پسپۆڕانی بیانی پێکهێنراوە بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کە بووەهۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی لە دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لە دەستدا کە خەڵکی شاری بۆکان بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی پێشتر

خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران ڕاگرتنی گەشتی هاوڵاتییانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

وێنە.. مەسیحییەکانی جیهان یادی لە دایکبوونی پەیامبەرەکەیان کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share